AP ١٤٠٠ سەرماوەز ١٠ ١٠:٢٤

دوای 50 رۆژ

ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى شیعى ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقی به‌ته‌واوى ڕه‌تكرده‌وه‌

ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى شیعى ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقی به‌ته‌واوى ڕه‌تكرده‌وه‌

ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى شیعى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، به‌ته‌واى ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن، پێشتر ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كۆمسیۆن‌و ده‌سته‌ى دادوه‌رى كاریان له‌سه‌ر تانه‌ پێشكه‌شكراوه‌كان نه‌كردوه‌و به‌تایبه‌ت داواكردنى هه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌ستى سه‌رجه‌م وێستگه‌و سندوقه‌كانى ده‌نگدان‌و هه‌موو هه‌وڵه‌كانى خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ده‌رئه‌نجامه‌كان.

له‌كۆتاییدا ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى شیعى داوا له‌دادگاى فیدڕاڵى ده‌كات كه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌و دادگا ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیه‌كى مێژویی‌و داواده‌كه‌ن بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى دادپه‌روه‌رانه‌بێت‌و به‌دوربێت له‌كاریگه‌رى سیاسى.

دوێنێ 30-11-2021 ده‌رئه‌نجامى كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى عێراق دواى 50 ڕۆژ ڕاگه‌یه‌ندراو ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى شیعى ده‌رئه‌نجامه‌كانیان ڕه‌تكرده‌وه

News ID 40168

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha